16 کوردستان

لە سبەینێوە كەشوهەوا تەواو تەواو دەگۆڕێ

02:04 - 18/10/2024

زەمەن – هەرێمی كوردستان

 فەرمانگەی کەشناسی هەرێم رایگەیاند، سبەی چوار تا شەش پلە گەرما دادەبەزن و ئەگەری نمە بارانێکی کەم بەشێوەی پچڕ پچڕ هەیە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکانی سنوری پارێزگای هەولێر ئەگەری نمە بارانێکی کەم بەشێوەی پچڕ پچڕ هەیە.
دەشڵێت: لە باکورى هەرێم بە شێوەیەکى گشتى پلەکانى گەرما بەرزتر دەبێتەوە بە ڕێژەى (2-3) پلە، بەڵام لە بەشى باشوری هەرێمدا نزمتر دەبێتەوە بە ڕێژەی یەک بۆ دوو پلە  بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.


سەبارەت بە کەشی سبەی شەممە کەشناسی هەرێم دەڵێت: ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما چوار تا شەش پلە نزم دەبنەوە، نزمترین پلەی گەرما کە (18) پلە لە حاجی ئۆمەران و بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان تۆماردەکرێت کە 31 پلەیە.


بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:


هەولێر : 28 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 25 پلەى سیلیزى
دهۆک : 26 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 30 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 24 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 24 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 18 پلەى سیلیزى
سۆران : 27 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 31 پلەى سیلیزى
بەشى پێشبینى / 18- 10- 2024

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن