50 ئابوری

مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

10:49 - 19/10/2024

زەمەن - هەرێمی کوردستان

لەچوارچێوەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ٩دا، ئەمڕۆ کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراون، خاوەنپێداویستی تایبەت و زیندانیانی سیاسی مووچەکانیان وەردەگرن.


ڕۆژی ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، وەزارەتی دارایی هەرێم خشتەی مووچەی مانگی ٩ی بڵاوکردەوە و لەماوەی هەفتەیەکدا سەرجەم وەزارەتەکان مووچە وەردەگرن.

بەپێی خشتەکە، دابەشکردنی مووچە لە ١٨ی مانگەوە دەستیپێکرد و تا ئەم پێنجشەممەیە بەردەوام دەبێت.

هاوکات جگە لە ڕۆژی دەنگدانی گشتی کە یەکشەممەیە، دابەشکردنی مووچە دەکەوێتە سەرجەم ڕۆژەکانەوە.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن