یەکەم بەفرى ئەمساڵ لەم ناوچەیەى هەرێم بارى
09:20 - 22/10/2024
زەمەن - کوردستانى
ئێوارەى ئەمڕۆ سێشەممە، یەکەم بەفرى ئەمساڵ لە هەرێمى کوردستانى لە ناوچە شاخاوییەکانى سنوورى چۆمان بارى و ناوچەکەى سپى پۆش کرد.
ئەو چیایانەى کە بەفریان لێباریوە چیاکانى "قەرەد، حەسارى سەکرا و گوندى وێزە"ن و سپى پۆش بوون.
بەهۆى بەفربارینەوە لە سنوورى چۆمان پلەى گەرما بۆ نێوان دوو بۆ چوار پلەى سیلیزى دابەزیوە.