551 کوردستان

بەپەلە... هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینی سەربازی ڕاگیراوە

12:01 - 22/10/2024

زەمەن _ هەرێمی کوردستان

 

 هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینی سەربازیی لە هەرێمی کوردستان ڕاگیراوە، بەهۆى ئەو جیاوازییەى لە یاساى خانەنشینى سەربازیی لە هەرێمى کوردستان و عێراق هەیە.

 ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٢یتشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، بە بڕیارى ئەنجومەنى وەزیران و لەسەر پێشنیازى وەزارەتى پێشمەرگە، بڕیارى هاوتاکردنى موچەى خانەنشینانى سەربازى لە هەرێمى کوردستان راگیراوە، بەهۆى ئەوەى جێبەجێکردنەکەى زیان لە موچەى هەزاران خانەنشین دەدات.

ئەوەش ئاشکراکراوە، جێبەجێکردنى ئەم بڕیارە زیان لە هەزاران خانەنیشنى سەربازى دەدات بەجۆرێک بەشێکى زۆریان موچەکانیان  ٪٥٠ کەم دەکات ئەگەر بێتو بە هەمان یاساى خانەنشینى سەربازى عێراق هاوتا بکرێت، بۆیە ئێستا سەرقاڵى ئامادەکردنى خشتەیەکن کە بەجۆرێک بێت خانەنشینان تێیدا زەرەرمەند نەبن.

هەروەها لیستى موچەى خانەنشینانى سەربازى لە هەرێمى کوردستان لیستێکى پاک نییە و کۆمەڵە کەسانێکى ناشایستەیان تێدایە و بەشێوەى نایاسایی تۆمار کراون.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن