234 کوردستان

بەرەی توركمانی یاوز حەمیدی لە ریزەكانی دەركرد

06:17 - 22/10/2024

زەمەن - کوردستانى

 

بەرەى تورکمانى عێراق، دواى ئەوەى یاوز محەمەد ئەندامى بەرەى تورکمانى پۆستى جێگرى پارێزگارى کەرکوکى وەرگرت، بڕیاریدا لە ریزەکانى دەریبکات.

 

بەرەى تورکمانى لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، یاوز محەمەد لە بەهاکانى حزب لایداوە، هۆکارەکەى بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە، كە ڕێگەی داوە بكرێتە جێگری یەكەمی پارێزگاری كەركوك، بەبێ ئەوەی بەرەی توركمانیی ئاگاداربێت، ئەوەش پێچەوانەی ئیرادەی گەلی توركمان و لیستی بەرەی توركمانیی یەكگرتووە.

چەند ڕۆژێك لەمەوبەر ڕێبوار تاڵەبانی پارێزگاری كەركوك بڕیاریدا بە دیاریكردنی یاوز محەمەد وەك جێگری یەكەمی.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن