2962 کوردستان

بەپەلە... کۆمیسیۆن: ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان پێشدەخەین

01:10 - 21/10/2024

زەمەن _ هەرێمی کوردستان

 

 وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕاگەیاند: ڕاگەیاندنی ئەنجامی بەرایی هەڵبژادنەکەی پەرلەمانی کوردستانی پێش دەخەین.

 

 ئەمڕۆ دووشەممە، ٢١یتشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرایکرد، ڕاگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانیان بۆ کاتژمێر ٤:٣٠ پێشخستووە.

پێشتر وابڕیاربوو ٢٤ کاتژمێر دوای ئەنجامدانی هەڵبژاردن ئەنجامە بەراییەکان ڕابگەیەنن.

ئەمە لە کاتێکدایە، دوێنێ ٢٠ی تشرینی یەکەم، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو و بەپێی  ئاماری فەرمی کۆمیسیۆن ڕێژەی بەشداری دەنگدەران گەیشتە ٧٢٪.  

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن