2547 کوردستان

کاتى هاتنى شەپۆلێکى باران بارین راگەیەندرا

08:13 - 19/10/2024

زەمەن - کوردستانى

 

شارەزایەکى کەشوهەوا دەڵێت، سبەى یەکشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و ئەگەرى باران بارین نییە، دەنگدەران بێخەم دەتوانن بچن دەنگ بدەن.

 

محەمەد کەمال شارەزاى کەشوهەوا دەڵێن، لە رۆژى دووشەممەوە پلەکانى گەرما لە ناوچە شاخاوییەکانى ئیدارەى سۆران و راپەڕین و دهۆک، ئەگەرى دابەزینى پلەکانى گەرما بۆ خوار سفرى سیلیزى هەیە، پێشبینیشى کردووە لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر ببارێت.

 

ئەو کەشناسە پێشبینیشى کردووە، لە کۆتایی ئەم مانگە و سەرەتای مانگی داهاتوودا  شەپۆلێکی باران بارینی سەرتاسەری هەڕێمی کوردستان بگرێتەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن