32 ئابوری

نوێترین زانیاری لەبارەی بودجەوە گەیشت

02:15 - 22/10/2024

زەمەن - عێراق

بڕیارە لە ساڵی داهاتودا خشتەکانی بودجە بۆ لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بنێردرێت بۆ دەنێردرێت و ئەندامێکی ئەو لیژنەیش دەڵێت: تا ئێستا داهاتی نانەوتی ئاستی پێویستی تۆمار نەکردوە و دواکەوتنی خشتەکانی بوجە کارێکی باش نییە.

بە وتەی عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، بڕیارە خشتەی بودجەی ساڵی 2025 لەسەرەتای ساڵی داهاتودا بگاتە پەرلەمان و بڕیاری لەسەر بدرێت.

لەلایەکی دیکەوە مستەفا گەرعاوی ئەندامى لیژنەکە باسی لەوە کردووە، دەبێت پێش کۆتایی ئەم ساڵ خشتەکانی بودجە بگەنە پەرلەمان بۆ ئەوەی بەزوترین کات پەسەند بکرێت و بکرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

دەشڵێت: تا ئێستا وەزارەتی دارایی نەیتوانیوە داهاتی نانەوتی بوجە دابین بکات کە بڕیاربو 27 ترلیۆن دینار بێت، بەڵام تائێستا هەشت ترلیۆن لەو بڕە بەردەست بوە وتیشی: وەزارەتی دارایی بڕیاریداوە ئەو رێژەیە بەرزبکاتەوە و لە مانگی داهاتوە سێ تریلۆن دینار داهاتی نانەوتی هەبێت.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن