کاندیدێکی گۆڕان: کۆی پرۆسەی هەڵبژاردن هاک کراوە
04:02 - 22/10/2024
زەمەن - هەرێمی کوردستان
سەفەر ئەوبەری کاندیدی گۆڕان دەڵێت: کۆی پرۆسەی
هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕەت دەکەینەوە و پێمان وایە کۆی پرۆسەکە هاک کراوە.
ئاماژە بەوەش دەکات، ژمارەی دەنگی کاندیدەکان جێگەی
باوەڕ نین و وادەردەکەوێت دەستکارییان کراوە.
هەروەها دەڵێت: کاندید هەیە دوو دەنگی هێناوە لەکاتێکدا هەموو
کەسە نزیکەکانی دەنگیان پێداوە.