231 کوردستان

چی روویدا لە هەڵبژاردنەكاندا....؟؟

10:05 - 22/10/2024

زەمەن - محەمەد رەئوف
 
بەڵێ هەڵبژاردن دیزاین كراوەو پێشتر لە پشتی پەردەوە رێككەوتن كراوە لەسەر بەشێكی كورسییەكان و دەنگەكان ئەمە یەكەمجار و دواجاریش نیەو نابێت.....
- ئاغای (.....) پێش هەڵبژاردن لەگەڵ سەركردەی بەشی زۆری حزبەكان گفتوگۆی پشتی پەردەی كرد، لەسەر دابەشكردنی كورسیەكان، هەبوو بەو كورسیانەی بۆی دانرابو رازی نەبوو، هەبوو رازی بوو هەیان بوو بەوەی خۆی رازی بوو بەڵام رازی نەبوو لایەنێكی تر ئەوەندەی پێبدرێت، زۆربەی سەركردەی حزبەكان ئەمە دەزانن بەڵام نایەنوێت بیڵێن و دەیانەوێت كەسانی تر لەبریان قسە بكەن؟ (ئەو رێككەوتن و گفتوگۆی ژێر پەردەیە زیاتر لە 5 حزبی گرتووەتەوە) بە دۆڕاوو براوەوە..
- قارداش درۆن دەنێرێتە ناو ماڵەكانەوە لە پێنجوێن و گەرمیان و شارباژێر، خۆش باوەڕییە پێمان وابێت بێخەم دادنیشێت و دەستی نابێت لە ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی هەرێمدا.....(زۆر بە روونی بەشی زۆری حزبەكان بە وورد و درشتیانەوە دابەشبوون بەسەر توركیا و ئێران).


- لە ساڵی 2005 هەتا ئەمڕۆ (11) هەڵبژاردن كراوە، (10) هەڵبژاردنیان كۆمسیۆنی عێراق كردوویەتی (1) هەڵبژاردن كۆمسیۆنی هەرێم كردوویەتی، خێر بوو دەتانوت هەڵبژاردن كێشەی نابێت و تەزویر ناكرێت لەبەر ئەوەی بەغداد دەیكات، خۆ هەڵبژاردنی 2014 و ئەلبیسەكەی سلێمانی و 2018ی فلاشەكە كۆمسیۆنی عێراق بوو ئەوەتان لەبەر چاو نەبوو؟....
- واتای چی لەناو ئەو هەموو ململانێ و قۆڵبادان و ئەو هەموو دەستی وڵاتان و تەنانەت لایەنە عێراقییەكانیش، ئامێرێكی دەنگدانی ئاسایی نەتوانرێت دەستكاری بكرێت و بەرمەجەبكرێت و ئەنجام بگۆڕێت، بە دوو خەبیری ئایتی پاكسانی ئەتوانرێت هەموو ئامێرەكە بەرمەجە بكرێت ( 100 كەس دەنگ بدات بە مەحمود 10ی ئەدات بە مەحمود و 90ی ئەدات بە ئەحمەد) . 
- تەنیا لەم هەڵبژاردنەد (209) هەزار دەنگی پوچەڵ هەبووە، ئەو ژمارەیە ئاسایی نیە و بەشی (10) كورسیە (ئەگەر بەهای كورسیەك بە 20هەزار دەنگیش ئەژمار بكرێت).

- میكانیزمی گۆڕینی ئەنجام و دەنگ و تەزویر و بەرمەجەكردنی ئەو ئامێرانەی دەنگی پێدراوە زۆر ئاسانەو هیچ قورسیەكی تێدایە و دوو خەبیری پاكستانی و (5) هەزار دۆلار و تەواو، یان دوو خەبیری ئایتی لە كوردستانیش دەكرێت، ئامێرەكە ریدەر و رایتەرە ، نوسین و خوێندنەوەی پێدەكرێت واتا ئەتوانێت مۆر بدات لە فۆرمەكە بە لیزەر و بیشی سڕێتەوە، بزانێ راستە یان پوچە، (پرسیاركردن لە دوو شارەزای ئایتی پێت دەڵێت بەرمەجەكردنی ئەو ئامێرانە چەند ئاسانە). 
- ئەو ئامێرانە ئیمكانیەتی هەیە (بەرمەجەبكرێت) ئەو حیبرە لابەرێت كە بەقەڵەمەكە مۆر لە لیست و كاندیدەكە دراوەو دەشتوانێت بە لیزەر بیسڕێتەوە بیدا لەو كاندید و لیستەی خۆی دەەیەوێت ئەتوانێت مۆرەكە بسڕێتەوەو مۆر بدات لە كاندیدێكی تر،  یاخود مۆری لێبدات و پوچەڵی بكات، ( تەنیا بەیەك شێوە شێوە دەدۆزرێتەوە ئەگەر ئەو فۆرمانەی پوچەڵن سەیر بكرێت، مۆرەكە لەیەك شوێن درابوو ئەوا ئامێرەكە بە لیزەر و بەیەك جۆر سكانەكە لێی داوە .. ئەگەر مۆرەكان جیاواز بوون هەر یەكەی لە شوێنێكی جیاواز درابوو ئەوە دەنگدر لێی داوە). 
- ئامێرەكە توانای سڕێنەوەی مۆرە دەستییەكەی هەیەو توانای لێدانی مۆرێكی لێزەری هەیە، بۆ نمونە ئەگەر 100 فۆرم هاتە ناو سندوقەكە دەتوانرێت بەرمەجە بكرێت بە شێوەیەك 1، 2، 3.... بنێرە بۆ لیستی ژمارە ئەوەندە كە خۆی دەیەوێت، بۆیە دوای بەرمەجەكردن ئامێرەكە خۆی هەموو پرۆسەكە دەكات.
- هەرچەندە گومان دەكرێت ئەو ئامێری دەنگدانە تایبەت بە هەلبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كرابێت.
- (  ئەم سیستمەی ئێستای دەنگدانی ئەلیکترۆنی لە عێراق و هەرێمی کوردستان لە بنکەکانی دەنگداندا لە دوو بەشی سەرەکیی پێکدێت، ئامێرێک بۆ خوێندنەوەی پەنجە مۆر و ناسینەوەی کەسی دەنگدەر، لەگەڵ ئامێرێک بۆ ژماردنی دەنگەکان و ئەو پارچە کاغەزەی دەخرێتە ناو سندوقەکە، پەیوەستیش دەکرێن بە هێڵی ئینتەرنێتەوەو سێرڤەری تایبەتی خۆیان هەیە، چونکە مەرکەزییەت بۆ بەغدایەو داتاکان لە رێگەی جیهازێکەوە بۆ ئەوان دەگەڕێندرێتەوە، با واز لەوە بێنین دەکرێت لە ئینتەرنێتەوە چی بکرێت و چی نەکرێت لەم سیستمە لەکاتی گواستنەوەی داتاکان، چونکە بابەتەکە درێژتر دەبێتەوە چونکە ئەوە یەکێکە لە خاڵە لاوازەکانی ئەم سیستمە، بەڵام لە ئەرزی واقعدا ئەم دوو ئامێرە شوێنی یو ئێس بییان هەیە واتە پۆرتی تایبەتیان هەیە بۆ ئەوەی کۆنێکت بکات لەگەڵ ئامێرێکی دیکە، واتە ئەو پەیوەندییە قبوڵ دەکەن کە لەرێگەی کێبڵ یان فلاش میمۆرییەوە بۆیان بکرێت، بۆیە ئێستا لەوە تێدەگەین، دەکرێت فلاش میمۆرییەک هەمووشتێک بگۆڕێت و دەنگەکان و رێژەی بەشداریی کردن و داروبەردی هەڵبژاردن یاریی پێوەبکرێت.) ئەم پەرەگرافەی ناو كەوانەكە بە شێكە لە نوسینێكی سەربەست نەجمەدین شارەزای ئایتی كە رۆژێك پێش هەڵبژاردن بڵاوی كردووەتەوە

- زۆر بەروونی پێش هەڵبژاردن بە چەندین لایەنمان وت هەڵبژاردن رێككەوتنەو بەشێكی تەزویرو گۆڕینی ئەنجام یەكلای دەكاتەوە، هەموویان دەیان وت خراپە نابێت باس بكرێت دەتانەوێت خەڵك سارد بكەنەوە، دەیانوێت بەهیچ شێوەیەك مەجالی ئەنجامگۆڕین نیە، ئێستا وای لێهاتووە ئەو لایەنەی دەنگ و كورسی باش بێت قسە ناكات، ئەو لایەنەی دەنگ و كورسی خراپ بوو قسە دەكات، بەبێ لەبەرچاوگرتنی ئەوەی ئەمە مەسەلەیەكی چارەنووسسازە دەنگ و كورسیت هەبێت یان نا دەبێت قسە بكەیت و بەڵگە بخەیتە روو چونكە سبەینێ سەرەی تۆش دێت، یاخود بۆ هەلبژاردنی داهاتوو خەڵكی نائومێد دەبێت. 
- چۆن وڵاتێكی وەك ئێران و توركیا رێگە ئەدەن لە هەرێمی كوردستان خەڵكی بە دڵی خۆی داهاتووی خۆی دیاری بكات و بە دڵی ئەوان نەبێت و ئەو دیزانە نەبێت كە خۆیان دەیانەوێت؟ حزبەكان بە ئاشكرا دابەشبوون بەسەر ئێران و توركیا، خۆیان دەچنە لایان و دەستیان رادەكێشن، واتای چی ئەوان دەستیان لە ئەنجامی هەلبژاردنی هەرێم و نەخشەكەیدا نابێت؟؟
- بەراستی ئەوە ئیشی ئەو لایەنانەیە كە رازین و  ناڕازین لە پرۆسەكە ئەگەر بە جدییانە دەتوانن تیمی تەكنیكی و ئایتی خۆیان بەكاربهێنن و روونی بكەنەوە لە چۆنیەتی گۆڕینی ئەنجامەكان خەڵكێكی زۆری كوردستان پێی وایە ئەو ئەنجامانە گۆڕاوەو راستەقینە نین.

بەرچاوڕونی.......
- ساڵی 1992 لە قوتابخانەی (پێشكەفتن) لە بنكەی (17)ی دهۆك (7994) ئەژمار كرابوو، دواتر دەركەوت لەو بنكەیە تەنیا (1994) دەنگ بووە، واتا (6000) دەنگ زیاتر ئەژماركراوە (سەرچاوە بەدران ئەحمەد حەبیب، كتێبی هەڵبژاردن لە كوردستان)
- ساڵی 2014 لە ئەلبیسەكەی سلێمانی گۆڕان (17) كورسی هێنابوو یەكێتی (6) كورسی ئەنجومەنی پارێزگا، ئێرانییەكان (5) كورسیانە لە گۆڕان كردەوە كردیانە سەر یەكێتی بوو بە (11) بە (12)..... (نەوشیروان مستەفا وتی  ئێرانییەكان خۆیان دواتر وایان پێ وتین كە 5 كورسی گۆڕانیان داوە بەیەكێتی )... 
- سالێ 2018 لە سلێمانی بە فلاشێك (6) كاندیدی یەكێتی سەركەوت، یەكێك لە كاندیدەكان هەڵمەتی هەڵبژاردنی نەكرد هەرلەسەرەتاوە چوبووە ماڵەوە وتبووی خۆ من دەرناچم بۆیە با كەس هەر نەزانێ كاندیدم دواتر سەركەوت چونكە ناوی لە فلاشەكەدابوو، كۆمسیۆنی عێراق ئەو هەڵبژاردنەی كرد. 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن