98 کوردستان

کۆمەڵى دادگەرى ئەنجامى هەڵبژاردن رەتدەکاتەوە و دەڵێت سەرمان سوڕماوە

07:16 - 22/10/2024

زەمەن - کوردستانى

 

کۆمەڵى دادگەرى کوردستان ئەنجامە بەراییەکانى هەڵبژاردنى کوردستان رەتدەکاتەوە و رایدەگەیەنێت، سەریان سوڕماوە کاتێک ئەو ئەنجامەیان بیستووە و ئەو دەنگانە بەهى خۆیان نازانن.

 

کۆمەڵى دادگەریى کوردستان راگەیەندراوێکى بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، دواى ئەوەى ئەنجامى بەرایى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان راگەیەندران سەریان سوڕما لە ئەنجامەکانى و ئەو دەنگانە بەهى خۆیان نازانن و ئەجامە بەراییەکان رەتدەکەنەوە.

 

لە راگەیەندراوەکەى کۆمەڵى دادگەریدا هاتووە، بەدواداچوون دەکەن بۆ شێوازى ئەو تەزویرەى لە هەڵبژاردنەکەدا کراوە، دواى کۆکردنەوەى بەڵگەى پێویست سکاڵا تۆماردەکەن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن