49 کوردستان

گۆڕان ئەنجامەکانی هەڵبژاردن ڕەتدەکاتەوە

04:21 - 22/10/2024

زەمەن - هەولێر 

هێمن شێخانی باژێڕەوانی گۆڕان لەهەولێر ڕایگەیاند، تەواوی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن رەتدەكەینەوە، چونكە زیاتر لە 24 هەزار دەنگمان سڕاوەتەوە، هەروەها دەشڵێت، "پارتی لە هەولێر ساختەكاری ئەنجامداوە، پارتی و نەوەی نوێ پێكەوە سەردانی توركیایان كردوە موئامەرەیەكی گەورەیان لەسەر گۆڕان و یەكێتی كردوە".

ناوبراو ئەمڕۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەوان وەكو بزوتنەوەی گۆڕان تەواوی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن رەتدەكەینەوە، چونكە زیاتر لە 24 هەزار دەنگیان سڕاوەتەوە.

دەشڵێت: پارتی لە هەولێر ساختەكاری ئەنجامداوە، ئەو حزبە لەگەڵ نەوەی نوێ پێكەوە سەردانی توركیایان كردوە، موئامەرەیەكی گەورەیان لە گۆڕان و یەكێتی كردوە و چاوەڕێین یەکێتیش هەڵوێستی هەبێت چونکە پلانیش لەسەر ئەوان جێبەجێ کراوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، دوێنێ هەڵبژاردنێکی هێمنانەی پڕ فرت و فێڵ بەڕێوەچو، لە بنکەی سەرکەش لە هەولێر هەشت ئەندامی خێزانەکەم دەنگیان داوە بە گۆڕان، بەڵام لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندنی سەر بە دەسەڵات نوسراوە سفر.

لەدرێژەی قسەکانیدا ڕوونیشی کردەوە، نەک تەنیا لەو بنکەیە، بەڵکو لە چەندین بنکەی دیکە کە کاندیدمان خۆی و خیزانیان دەنگیان داوە بە هەمان شێوە بە سفر بڵاوکراوەتەوە، بۆیە داواکارین دەنگەکان بە دەست هەژمار بکرێتەوە و ئەو ئەنجامانە ڕەتدەکەینەوە بەتایبەت لە سنوری بازنەی هەولێر.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن