1069 کوردستان

48 کاتژمێرى داهاتو کەشوهەوا چۆن دەبێت؟

12:23 - 04/11/2024

زەمەن _ هەرێمی کوردستان

 

 کەشناسی ڕایگەیاند: نمە باران لە زۆربەی ناوچەکان بەردەوام دەبێت و سبەینێش کاریگەرییەکەی زۆر کەم دەبێتەوە.

 

 ئەمڕۆ دووشەممە، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم کەشی ٤٨ کاتژمێری بڵاوکردەوە و لەبارەی کەشی ئەمڕۆوە ئاماژەی بەوە داوە، کەشوهەوا نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت بەتایبەتی لەناوچە شاخاوییەکان،  لەکاتەکانی دوای نیوەڕۆ دابارین بەشێوەی نمە باران لەزۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەبارێت هەندێ کات بۆ تاوە باران و بروسکە دەگۆرێت کاریگەری لەناوچە شاخاوییەکان زیاتر دەبێت، لەکاتەکانی ئێوارەشدا کاریگەری بەلاوازی دەمێنێتەوە بەشێوەی نمە  بارانی کەمی پچڕپچڕ لەناوچە شاخاوییەکان.

هەروەها لەبارەی کەشی سبەی سێشەممە، ٥ی تشرینی دووەم، ئاشکرایکردووە، ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ نمە بارانی کەم کەم لەناوچە جیاجیاکانی هەرێم، پاشان بۆ کاتەکانی ئێوارە کاریگەری لاواز دەبێت بەرەو ناوچە شاخاوییە سنوریەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم . 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەینێ بەمشێوەیە دەبێت :
هەولێر: 20 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 16 پلەى سیلیزى
دهۆک : 17 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 19 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 17  پلەى سیلیزى
زاخۆ: 17 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 8 پلەى سیلیزى
سۆران: 15پلەى سیلیزى
گەرمیان : 23 پلەى سیلیزى

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن