2156 ئابوری

هۆکاری دابه‌زینی نرخی مریشک

10:15 - 08/11/2024

زه‌مه‌ن - هه‌رێمی كوردستان

به‌هۆی رێگه‌نه‌دانی حكومه‌تی فیدرالی له‌ وه‌رگرتنی مریشكی هه‌رێمی كوردستان، نرخی مریشك دابه‌زیوه‌.

له‌ ئێستادا مریشک و هێلکە پێداویستیی ناوخۆی پڕکردووەتەوە و زۆر زیاترە پێویستیی بەوەهەیە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان لە شارەکانی عێراقیش بە بازاڕ بکرێت، چونکە ڕێژەی پڕۆژەکان و بەرهەمەکە لە پێداویستیی ناوخۆ زیاترە، به‌ڵام حكومه‌تی عێراق رێگه‌ به‌وكاره‌ نادات.

 بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر،هێمن سەید موراد، به‌ "زه‌مه‌ن"ی ڕاگەیاند، دابەزینی نرخی مریشک لە کێڵگە پەلەوەرییەکان هۆکارەکەی حکوومەتی عێراقە بەرامبەر خاوەن پەلەوەرەکان دەیکات.

هه‌روه‌ها بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵ دەڵێت: "حکوومەتی عێراق ناهێڵێت هێلکە و پەلەوەری پڕۆژەکانی هەرێمی کوردستان بچێتە پارێزگاکانی عێراقەوە بە بیانووی بێبنەما، ئەوەش بووەتە هۆکار بۆ نرخی مریشک.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن