1750 کوردستان

ئەو کەسەی باپیری خۆی کوشت دەستگیرکرا

12:44 - 10/11/2024

زەمەن - هەرێمی كوردستان

شەوی ڕابردوو لە شاری کۆیە کەسێک تەقەی لە ماڵی باپیری دەکات و دەیکوژێت و دواتر هەڵدێت.

درەنگانی شەوی ڕابردوو لە کۆیە، کەسێک بەناوی 'سەلاح قوماش'ـی تەمەن 74 ساڵ لەلایەن کچەزاکەیەوە لەسەر میرات تەقەی لێ دەکرێت و گیان لەدەست دەدات، دواتر ئۆتۆمبێل و ماڵەکەشی دەسوتێنرێت.

دوای هەڵاتنی بكوژەكە بە قسەی عەمیدی مافپەروەر، عەلی عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری پۆلیسی کۆیە توانیویانە لە کاتژمێر 03:00ـی درەنگانێكی شەوی رابردوو بكوژەكە دەستگیربكەن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن