1509 کوردستان

راگەیەنراوێک لە کەشناسیەوە سەبارەت بە بارانی سبەینێ

02:07 - 10/11/2024

زەمەن _ هەرێمی کوردستان

 

کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: سبەینێ باران بارین دەست پێدەکات.

 

ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەسناسی بومەلەرزەزانی هەرێم کەسی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری بلاوکردەوە و لەبارەی کەشی ئەمڕۆوە دەڵێت: بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی : ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لەکاتەکانی ئێوارە بۆ شەو دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.


سەبارەت بەکەشی سبەی دووشەممە ئاماژەی بەوەداوە، لەبەرەبەیانی رۆژی دووشەممە بەشێک لەسنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و کەرکووک لەئەنجامی کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سوور شەپۆلێکی باران بارین سەرەتا لەسەر ئەم ناوچانە دەست پێ دەکات , پاشان کاریگەری درێژدەبێتەوە بۆ سەرجەم ناوچە جیاجیاکانی هەرێم. باران بارین بەشێوەی نمەباران و هەندێ کات ئەگەری لێزمەباران و هەورەتریشقە دەبێت لەگەڵ نزم بوونەوەی پلەکانی گەرما و کەمێک زیادبوونی خێرایی با.


ئاشکراشیکردووە، پلەکانی گەرما ٢ بۆ ٤ پلە نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.


بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر: ٢٣ پلەى سیلیزى
سلێمانی : ١٩ پلەى سیلیزى
دهۆک: ٢٢ پلەى سیلیزى
کەرکوک: ٢٣ پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : ١٩  پلەى سیلیزى
زاخۆ: ٢١  پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: ٨ پلەى سیلیزى
سۆران: ١٨ پلەى سیلیزى
گەرمیان : ٢٣ پلەى سیلیزى

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن