وریشە مورادى سزاى لەسێدارەدانى بەسەردا درا
06:52 - 10/11/2024
زەمەن - کوردستانى
وریشە مورادى بەندکراوى سیاسى کوردى خەڵکى سنەى رۆژهەڵاتى کوردستان، سزاى لەسێدارەدانى بەسەردا درا.
بەگوێرەى ماڵپەرى ناوەندی حزبى دیموکراتى کوردستانى ئێران، وریشە مورادى بە تۆمەتى "بەغى" ئەندامێتى لە یەکێک لە حزبە کوردستانییەکان دژى رژێمى ئێران سزاى لەسێدارەدانى بەسەردا دراوە.
وريشە مورادى لە مانگى پێنجى ئەمساڵ لەلایەن کۆمارى ئیسلامى ئێرانەوە لە سنە بەتۆمەتى دژایەتیکردنى حکومەت دەستبەسەرکرا و دواتر گوێزرایەوە بۆ زیندانى ئەوین لە تاران.