1070 ئابوری

بانکى ناوەندى بازاڕى پڕکرد لە دۆلار و بەهۆیەوە نرخەکەى دابەزى

06:30 - 17/11/2024

زەمەن - ئابوری

ئەمڕۆ یەکشەممە بانکى ناوەندى عێراق زۆرترین بڕى دۆلارى بەراورد بە رابردوو خستەڕوو، بەوهۆیەوە نرخى دۆلار رووى لە دابەزین کردووە.

 

ئەمڕۆ بانکى ناوەندیى عێراق بڕى 298 ملیۆن و 833 هەزار دۆلارى خستووەتەڕوو کە 279 ملیۆن و 583 هەزار دۆلارى بەشێوەى حەواڵە بووە و 19 ملیۆن و 250 هەزار دۆلاریشى بە کاش بووە.

 

ئەم بڕە زۆرەى خستنەڕووى دۆلار، کاریگەى لەسەر نرخى دۆلار دروستکردووە و ئێستا 100 دۆلار بە 150،100 دینار مامەڵەى پێوەدەکرێت، لەکاتێکدا بەیانى ئەمڕۆ نرخى 100 دۆلار 150،500 دینار بوو.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن