22 ئابوری

بانکی ناوەندی بڕە پارەیەکی زۆری خستە بازاڕەوە

01:50 - 19/11/2024

زەمەن - ئابوری

ئەمڕۆ ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، بانكی ناوەندی عێراق بڕی 287 ملیۆن و 810 هەزار 781 دۆلاری خستە بازاڕەكانەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بانکی ناوەندی، لەو بڕە 10 ملیۆن و 500 هەزار دۆلار بە شێوەی نەختینە فرۆشراوە و 277  ملیۆن و 310 هەزار و 781 دۆلاریش بە شێوەی حەواڵە فرۆشراوە.

سەرەڕای ئەوەی بانکی ناوەندی ڕۆژانە بڕێی زۆر لە دۆلار دەخاتە بازاڕەکانەوە، بەڵام ماوەی زیاتر لە ساڵێكە بەهای دۆلاری ئەمریكی لە بازاڕەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان بەرامبەر دیناری عێراق بە شێوەیەكی بەرچاو بەرز بووەتەوە.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن