نرخى دۆلار دابەزى
06:27 - 19/11/2024
زەمەن - ئابوری
ئێوارەى ئەمڕۆ لەکاتى داخستنى بازاڕى دراوەکان لە هەرێمى کوردستان 100 دۆلار بە 150,550 دینار مامەڵەى پێوەکرا، ئەوەش لەکاتێکدایە بەیانى ئەمڕۆ لەکاتى کردنەوەى بازاڕ نرخى 100 دۆلار 150,650 دینار بوو.
ئێستا لە نوسنگەکانى ئاڵوگۆڕى دراو و لە گروپاتى تێلەگرام نرخى دۆلار زیاتر دابەزیوە و 100 دۆلار بە 150,250 دینار مامەڵەى پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ بانکى ناوەندیى عێراق 287 ملیۆن و 810 هەزار دۆلارى خستووەتەڕوو کە 10 ملیۆن و 500 هەزار دۆلارى بەشێوەى کاش بووە.