ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی داراییەوە
02:58 - 19/11/2024
زەمەن – هەرێمی کوردستان
وەزارەتی دارایی
هەرێم نووسراوێکی تایبەتی لەبارەی لێخۆشبوون لە پرۆژەی پێدانی قەرزی بچووک ئاراستەی
گشت وەزارەت و فەرمانگەکانی نەبەستراو بە وەزارەتەکەوە کرد.
لە نووسراوەکەدا
هاتووە، ، لێخۆشبوون لە سەدا ٢٠ـی قەرزی بچووک دەکرێت؛ بەم دوو شێوەیەی خوارەوە:
١. لێخۆشبوون لە سەدا ٢٠ی كۆی گشتیی بەركەوتەكانی
قەرزی نەگەڕاوە لە چوارچێوەی پرۆژەكانی پێدانی قەرزی بچووك دەبێت.
٢. دانەوەی قەرزەكە
لە ماوەی شەش مانگدا دەبێت و قەرزار سەرپشكە بە یەك گوژمە، یانیش بە شەش پشكی یەكسان
قەرزەكە بی داتەوە.