بەرەى تورکمانى: لە بازگەکانى چیمەن و پردێ-وە كوردێكی زۆر بۆ سهرژمێری هێنراون
12:25 - 22/11/2024
زهمهن - كهركوك
بەرەى تورکمانى
نیگەرانى خۆیان دەربریوە لە ئاسانکاریی گەڕانەوەى رێژەیەکى زۆرى کورد بۆ ناوچە جێناکۆکەکان
و رایانگەیاندووە، لە بازگەکانى چیمەن و پردێ-وە ئاسانکاریی زۆر کراوە بۆ ئەو هاووڵاتییانەى
کە بەمەبەستى سەرژمێریی هاتوونەتە پارێزگاى کەرکووک و هیچ وردبینییەک لە پێناسەکانیاندا
نەکراوە، ئەوەش خاوێنى سەرژمێرییەکە دەخاتە ژێر پرسیارەوە.
لە بەیاننامەکەیاندا
هاتووە بەڕێوەبەرى پۆلیسی کەرکوک دەبێت بەرپرسیارێتى یاسایی ئەو بابەتە لە ئەستۆبگرێت
و داواشیان لە وەزیری ناوخۆکردووە بە خێرایی لیژنەیەک بۆ ئەو مەبەستە پێکبهێنێت، لە
بەیاننامەکەى بەرەى تورکمانیدا هاتووە هەندێک لایەن دەیانەوێت پرۆسەى سەرژمێریی سەرنەگرێت
و دەیانەوێت ئاسایشى پارێزگاى کەرکوک بشیوێنن و لە دەرەوەى شارەکەوە خەڵکیان بەلێشاو
هێناوە بۆ ئەوەى لێرە خۆیان تۆماربکەن و ئەو کارەشیان بە کاری بێزارکردن ناوبردووە،
لەبەرامبەردا محەمەد شیاع سودانی پرۆسەکەى بەسەرکەوتوو ناوبردووە و پیرۆزبایی لە خەڵکی
عێراق کردووە بۆ ئەو پێشوازییە گەرمەى لە پرۆسەکەیان کردووە.