41 عیراق

به‌غدا كه‌مترین و واست زۆرترین به‌شداریان له‌ سه‌رژمێری هه‌یه‌

12:19 - 22/11/2024

زه‌مه‌ن - عێراقی

بەپێی ئەو داتایانەی كە ئاژانسی رەسمی عێراقی بڵاویكردونەتەوە لە واست بەرزترین رێژەی تۆماركردن هەبوە كە لەسەدا 98.68 بوەو لە بەغداش نزمترین رێژەی تۆماركردن هەبوە كە لەسەدا 80.48 بوە.

هەروەها لەسەر ئاستی پارێزگاكانی هەرێم بەرزترین رێژە لە پارێزگای هەولێر تۆماركراوە كە لەسەدا 96.31 بوە.

لە پارێزگای كەركوكیش رێژەی تۆماركردن لەسەدا 97.74 بوە.

بەپێی داتاكان رێژەی تۆماركردن لە هەر پارێزگایەك بەم شێوەیە بوە:

بەغدا: 80.48%

نەینەوا: 98.60%

هەولێر: 96.31%

سلێمانی: 94.76%

بەسرە: 89.85%

بابل: 94.78%

دیالە: 98.10%

زیقار: 86.84%

نەجەف: 92.27%

كەركوك: 97.74%

ئەنبار: 95.99%

سەڵاحەدین: 98.16%

كەربەلا: 95.81%

واست: 98.68%

دیوانیە: 95.33%

دهۆك: 95.25%

میسان: 91.23%

موسەننا: 94.73%

ئەوەش لەكاتێكدایە كە بە فەرمانی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ هەینیش، پڕۆسەی تۆماركردنی خێزانەكان بەردەوام دەبێت كە پێشتر بڕیار بو تەنیا ماوەی دو رۆژ بەردەوام بێت.

دو رۆژی رابردو لە سەرتاسەری عێراق بە هەرێمی كوردستانەوە بۆ ئەنجامدانی پڕۆسەكە قەدەغەی هاتوچۆ راگەیەندرابو، شەوی رابردو لیژنەی باڵای ئەمنیی سەرژمێری بڕیاریدا قەدەغەی هاتوچۆ بۆ ئەمڕۆش لەنێوان پارێزگاكان بەردەوام بێت بەڵام لەنێوخۆی پارێزگاكان هەڵبگیرێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن