رێگەى هەندەران لە خەڵک دەگیرێت و بە یاسا رێگە لە کۆچى گەنجانى عێراق دەگیرێت
08:15 - 23/11/2024
زەمەن - عێراقى
وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق پلانى هەیە لە رێگەى دەرکردنى یاسایەک لە پەرلەمانى عێراقەوە رێگە لە کۆچى نایاسایى بگرێت.
كەریم نوری بریكاری وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عیراق رایگەیاند، بۆ رێگریكردن لە كۆچی نایاسایی رەشنوسێك ئامادەكراوە و ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران دەكرێت بۆ ئەوەی لە ئەنجومەنی نوێنەران دەرچواندنی بۆ بكرێت.
دەشڵێت، لەم رێگەیەوە دەتوانرێت سزای ئەو كەسانە بدرێت كە قاچاخچێتی بە مرۆڤەوە دەكەن و هەڵمەتێكی هۆشیاریان لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا و زانكۆكان دەستپێكردووە بۆ هۆشیاركردنەوەی گەنجان و ۆركشۆپ لە نێوان وەزارەتەكان و لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكەن.