72 عیراق

ئێران هەناردەکردنی غازی بۆ عێراق ڕاگرت و کارەبا کەمدەبێتەوە

02:40 - 24/11/2024

زەمەن _ عێراق

 

 وەزارەتی کارەبای عێراق ئاشکرایکرد، بەهۆی ڕاگرتنی هەناردەکردنی غاز لە ئێرانەو بۆ عێراق، بەرهەمهێنانی کارەبا پێنج هەزار و ٥٠٠ مێگاوات کەمی کردووە و کارەبا کەم دەبێتەوە.

 ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، ەحمەد عەبادی، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی فیدراڵ ڕاگەیەنداوێکی بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند: بەهۆی چاککردنەوەوە بۆ ماوەی ١٥ رۆژ هاوردەی غاز لە ئێرانەوە راگیراوە و وەزارەتەکە پلانی جێگرەوە جێبەجێ دەکات بۆ بەرزکردنەوەی توانای بەرهەمهێنانی کارەبا.

ئاماژەی بەوەشداوە، لە پلانەکەدا پشت بە کارپێکردنی ئەو وێستگانە دەبەستن کە بە غازی نیشتمانی و سووتەمەنی نیشتمانی کاردەکەن. دەشڵێت، ئەو بڕە بەرهەمەی کارەبا کە کەمدەکات کار لەسەر کارەبای بەغداد و پارێزگاکانی ناوەڕاستی فورات دەکات.

وتەبێژەکەی وەزارەتی کارەبا دەشڵێت: وەزارەتی کارەبا بەپێی ڕێنماییەکانی حکومەت هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی نەوتدا دەکات بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو غازەی کە لە ئێرانەوە هاوردە ناکرێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن