هۆشیار زێباری: هێرشی ئیسرائیل بۆسەر عێراق چاوەڕوانکراوە
06:27 - 22/11/2024
زهمهن – ههولێر
هۆشیار زێباری،
ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی لە کۆڕبەندی مێپسدا لە دهۆک وتی: ئەوەی لە حەوتی ئۆکتۆبەر
ڕووی دا، هەڕەشەیەک بوو بۆ سەر دەوڵەت و بیرکردنەوەی دەوڵەتی جوولەکە، ئەم شەڕە پەرە
دەستێنێت، دەڕژێتە دەرەوە، لە غەززە نامێنێتەوە، غەززە تێدەپەڕێت.
زێباری وتیشی:
ساڵێک دوای ئەوە، دەبینین چی ڕوو دەدات لەم ڕووبەڕووبوونەوەیەدا، عێراق لەم ململانێیە
پارێزراو نییە، سەرەڕای ئەوەی هەوڵی زۆر دراوە لەلایەن حکومەتی عێراق و سیاسەتمەدارانەوە
بۆ دوورکەوتنەوە لەم ململانێیە، بەڵام بە ڕاستی هێزە نادەوڵەتییەکان وڵات ڕادەکێشن
و پاڵی پێوە دەنێن بۆ ناو گەرمەی ئەم ململانێیە.
ئەوەشی وت: بۆ تۆڵەسەندنەوەی
ئیسرائیلی دژی هەندێک ئامانج لە عێراق، ئەمە شتێکی زۆر چاوەڕوانکراوە کە لە
داهاتوویەکی نزیکدا ڕوو بدات بەهۆی هەڵسوکەوتی هەندێک لەم هێزە نادەوڵەتییانە.