31 کوردستان

كارەبا: لە دو رۆژی سەرژمێریدا، رۆژانە 22 سەعات كارەبا بە هاوڵاتیان دراوە

12:14 - 22/11/2024

زه‌مه‌ن – هه‌رێمی كوردستان

 

 بەڕێوەبەرایەتی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم، ئەمڕۆ هەینی، لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی، لە رۆژی یەكەم و دوەمی پشوی سەرژمێریی گشتی (22) كاتژمێر كارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتیان دراوە.

ئەوەشی خستۆتەڕو، پلانەکە لە ڕێگەی بەرێوەبەرایەتی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم و بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی كۆنترۆڵی شارەكان جێبەجێ كراوە.

بەپێی راگەیەندراوەكە، لەم دو رۆژەدا زیاتر لە 7000 فەرمانبەری ئێشكگری كارەبا بۆ چارەسەركردنی هەر گرفتێكی تەكنیكی لە تۆڕ  و وێستگەكان و كارەبای هاوبەشانی ماڵان لەسەر هێڵ بون.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن