كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكانی یەكێتی: ناچارمان مەكەن پێشڕەوی خەڵك بكەین بۆ راماڵێنى ئەم حكومەتە شەرەف بەتاڵە
09:02 - 09/12/2024
زەمەن - کوردستانى
کۆمەڵەى پێشمەرگە دێرینەکانى یەکێتى راگەیەندراوێکى بڵاوکردووەتەوە دژى دواکەوتنى مووچە و دەڵێت، ئەگەر ناچارمان بکەن جارێکیتر پێشڕەوى خەڵک دەکەین بۆ راماڵینى ئەم حکومەتە شەرەف بەتاڵە.
لە راگەیەندراوەکەى کۆمەڵەى پێشمەرگە دێرینەکانى یەکێتیدا هاتووە، 60 رۆژە مووچەى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان نەدراوە، چیتر ناتوانین نانى گەرم بخەینەسەر سفرەى ئێوارانمان.
دەشڵێن، ئێمە وەک پێشمەرگە دێرینەکانى یەکێتى کە هەوێنى پێشڕەوى گەلە ستەمدیدەکەمان بووین دژى دەسەڵاتێکى ستەمکار، تکایە ناچارمان مەکەن جارێکیتر ببینە پێشڕەوى خەڵک بۆ راماڵینى ئەم حکومەتە شەرەف بەتاڵە.