972 عیراق

سودانی بۆ هێزە ئەمنییەکان: ئامادەبن

04:26 - 14/12/2024

زەمەن _ عێراقی

کەسایەتییەکی سیاسی عێراقی ڕایگەیاند: مەترسی هەیە گروپە چەکدارە توندڕەوەکان مەترسی لە سەر ئاسایشی عێراق دروست بکەن.

 ئەمڕۆ شەممە، ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، عەباس ئەلمالکی، کەسایەتیی سیاسیی عێراقیی، ئاماژەی بەوەدا، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان فەرمانی بە هێزە ئەمنییەکان کردووە، لە حاڵەتی ئامادەباشیدا بن و خۆیان بۆ هەر ئەگەر و سیناریۆیەک ئامادە بکەن.

هاوکات، عەلی فەتلاوی، سەرکردە لە هاوپەیمانێتی فەتح، هۆشداری دا لە هەوڵەکانی ئەمەریکا و تورکیا بۆ جوانکردنی سیما و ڕوخساری گروپە چەکدارە توندڕەوەکانی سوریا.

فەتلاوی وتی: هەوڵدان بۆ جوانکردنی ڕوخساری ئەو گروپە چەکدارانە، کە گروپی "تیرۆریستین"، بەشێکە لە "پیلانگێڕی" ڕوخانی ئەسەد.

ئاماژەی بەوەشدا، کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی پەیوەندیدار لە شاری عەقەبەی ئوردن، کە ئەمڕۆ شەممە بەڕێوەدەچێت، هەوڵێکی تورکیا و ئەمەریکایە بۆ ڕێکخستنی کاروبارەکانیان و جوانکردنی ڕوخساری گروپە تیرۆریستییەکان.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن