بەهۆی غازی سۆپاوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا
10:52 - 21/12/2024
زەمەن - کەرکووک
دوو کەس بەهۆی
غازی سۆپاوە لە کەرکووک گیانیان لەدەستدا کە خەڵكی کۆبانێی ڕۆژئاوای کوردستانن.
ئەمڕۆ ٢١ی
کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، موقەدەم سامان رەمەزان، بەڕێوەبەری نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی
ئازادی لە کەرکووک بە میدیای پارتی ڕاگەیاندووە، دوو کرێکاری خەڵکی کۆبانێ کە دوو
بۆ سێ مانگ بوو بۆ کارکردن هاتبوونە ناحیەى تازە لە کەرکووک، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەهۆى
لێچوونى گازى سۆپاوە گیانیان لەدەستداوە.
دەشڵێت: ئەو دوو
کرێکارە لە خێوەتدا دەژیان. ئەم شەو نزیک کاتژمێر ٢ی بەرەبەیان دوای کارکردن گەڕاونەتەوە
و سۆپای گازیان هەڵکردووە، دواتر خەوتوون. بەهۆى لێچوونى گازەوە هەردووکیان گیانیان
لەدەستداوە.
ئێستا تەرمى هەردوو
کرێکارەکە لە نەخۆشخانەى ئازادیى کەرکووکە، یەکێک لە کرێکارەکان خێزاندار و تەمەنی
٣٣ ساڵ بووە؛ ئەوی دیکەیان سەڵت و تەمەنی ٢٦ ساڵ بووە.