121 کوردستان

ئومێد خۆشناو: مانگانە دو بتڵ غاز دەدەینە هاوڵاتیان

02:15 - 21/12/2024

زەمەن _ هەولێر

 

 ئومێد خۆشناو ڕایگەیاند: هەمو ساڵێك لە مانگەكانی ١٢ و ١ و ٢دا گرفتی غازی ماڵان دروست دەبێت. دەشڵێت، بۆ چارەسەركردنی كێشەكە مانگانە دو بتڵ غاز بە هاوڵاتیان دەدەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، لەبارەی کێشەی غازی ماڵان وتی: هەمو ساڵێک لە مانگی 12، 1 و 2ـی ساڵی نوێ، گرفتی گازی ماڵان دروست دەبێت، لەبەرئەوەی بەكارهێنانی غاز لۆدێکی زۆری دەکەوێتە سەر.

ئاماژەی بەوەش دا "بەپێی ئەو بەرنامەیەی هاوین دامانڕشتوە و ئەو غازەی کۆگا کراوە، ئەمساڵ ئەو گرفتە لەهەولێر نەبو، هەروەها بەشێوەیەکی زۆر باش کۆنترۆڵی دۆخەکە کراوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بۆ ڕێکخستن و چارەکردنی بنەڕەتیی ئەو کێشەیە، سیستەمی کۆبۆن یەکێک دەبێت لە بژاردەکان و دادپەروەریی تێدا هەیە.

پارێزگاری هەولێر وتیشی "ئێستا میکانیزمێکمان بۆ ئەو چەند مانگە بەکارهێناوە، ئەویش مانگانە دو بتڵ غاز بە هاوڵاتیان دەدرێت، ئەمەش وەکو سەرەتاییەکە تاوەکو لە ئایندەدا جێگیر بکرێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن