1643 کوردستان

سۆران عومەر وەڵامی وەزارەتی دارایی دەداتەوە

03:29 - 23/12/2024

زەمەن - هەرێمی کوردستان

دەقی روونکردنەوەکەی سۆران عومەر:
وەڵامێک بۆ ڕونکردنەوە ئاست نزمەکەی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم لەبری ڕونکردنەوە لەسەر داهاتی ناوخۆو نەوت و لیستە پڕ لەهەڵەکانی موچەو هەڵەکانی میزان موراجەعەو دابەشکردنی موچەی مانگی ١١ و ١٢ بەزمانێکی ئاست نزم وەڵامی بەندەو وەزارەتی تەندروستی دەداتەوە! 

بەداخەوە بۆ لەبیربردنەوەی پرسی دواکەوتنی موچەو هەڵەکانتان خەریکی ڕونکردنەوەی ئاست نزمن! 

هیچ لام سەیر نیەم وەزارەتێک ملیۆن و ملیار لێک جیا نەکاتەوە بەو زمانە نزمە ڕونکردنەوەش بڵاو بکاتەوە!

وەزیری دارایی بیری چۆتەوە بەنوسراوی ژمارە (٧٠٦٦ لە٢٤/١١/٢٠٢٤ ) ڕەزامەندی گواستنەوەو خەرجکردنی پارەی هەڵمەتی کوتانی سورێژەی داوەو گواستویەتیەوە سەر حسابی وەزارەتی تەندروستی هەرێم! 

وەزارەتی تەندروستیش گوایە لە ١٨/١٢/٢٠٢٤ بڕیاری خەرجکردنی پارەی کوتانی سورێژەی دەرکردووەو پارەکەی گواستۆتەوە بۆ پارێزگاکانی هەرێم بۆ بانکەکان! 

کەچی ئەمڕۆ وەڵامی وەزارەتی تەندروستیش دەدەنەوەو دەڵێن ئەو پارەمان وەرنەگرتووە! ئەمەش سەیر نیە کە وەزارەتی دارایی ئاگای نە لەنوسراوی خۆیەتی نە لەوەزارەتەکانی دیکە!

 وەزارەتی دارایی ئەمڕۆ ٢٣/١٢/٢٠٢٤ بەناوی ڕونکردنەوەیەکی ئاست نزمی بڵاوکردۆتەوە کە من ڕێ بەخۆم نادەم بچمە ئەو ئاستە! تەنها ئەو دوو نوسراوی وەزیری تەندروستی و وەزیری دارایی بڵاو دەکەمەوە و لێی دەگەڕێم بۆ ئێوە کە ئایا پارەکە وەرگیراوە یان نا؟ بۆ دابەشیان نەکردووە!؟
هەرچەندە باش یەک دەناسین! بەڵام بیرتان دێنمەوە شارەزاییم لەچیدایە؛ 

بەکالۆریۆسم لە کارگێڕی و ئابوری /ئامار لەزانکۆی سلێمانی هەیە، دوو خولی پەرلەمانی کوردستان ئەندامی لیژنەی دارایی و ئابوری بووم، ئێستەش ئەندامی لیژنەی ئابوری و پیشەسازی و بازرگانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقم، لەکۆتایی ئەم خولەشدا پسپۆڕی وەردەگرم لە هەڵەو بێ بەهرەیی ئێوە لەوەزارەتی دارایی و ئابوری! 

سۆران عومەر
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
٢٣/١٢/٢٠٢٤

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن