کەجەکە: لە ساڵی نوێدا ئۆجەلان ئازاد دەبێت
12:46 - 31/12/2024
زەمەن:-
کەجەکە بەبۆنەی ساڵی نوێوە پەیامێک بڵاودەکاتەوە و دەلێت: پێیانوایە عەبدوڵا ئۆجەلان لە ساڵی نوێ لە زیندان ئازاد دەبێت و کێشەی کورد چارەسەر دەبێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، کۆما جڤاکێن کوردستان(کەجەکە) بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێ پەیامێکی بلاوکردەوە و پاش پیرۆزبای هاتنی ساڵی نوێ ڕایدەگەیەنێت: بۆچونەکانی عەبدوڵا ئۆجەلان دەبێتە ئەجێندای و ئامانجی خەباتیان لە ساڵی نوێدا.
هەر لەو پەیامە پیرۆزباییەدا لەبارەی دیدارەکەی شاندی دەمپارتی لەگەڵ ئۆجەلان ئاماژە بەوەشدراوە، ئەم دیدارە لە ئەنجامی هەڵوێستەکانی ئۆجەلان و بەرخۆدانی تەڤگەری ئازادی کوردستان و لایەنگرانی کورد لە جیهاندا دەستبەربوە.
هاوکات، لە کۆتایی پەیامەکەشیاندا کەجەکە داوا لە هەمو پارتە سیاسیەکان دەکات کە پاڵپشتی چارەسەری کێشەی کورد و دیموکراتیزەکردنی تورکیا بکەن و لەسەر ئەو بنەمایە خەبات بکەن.