420 کوردستان

لەم شارەى کوردستان رۆژى پێنجشەممە کرایە پشووى فەرمى

07:23 - 31/12/2024

زەمەن - کوردستانى

 

رێبوار تەها پارێزگارى کەرکوک پیرۆزبایى هاتنى ساڵى نوێى زایینى لە هاووڵاتیانى شارەکە دەکات و دەڵێت، هەر بەم بۆنەیەوە بڕیارماندا کە ڕۆژی پێنجشەممە پشوو بێت و دەوامی فەرمی ڕابگیرێت.

 

رێبوار تەها بەبۆنى ساڵى نوێى زاینییەوە دەڵێت، خۆشحاڵم پیرۆزبایی دڵسۆزانەم ئاراستەی دانیشتوانی شاری کەرکوک بکەم دڵنیاتان دەکەینەوە کە تیمە یەكگرتووەکەمان لە حکومەتی خۆجێی كەركوك لە ساڵی نوێی 2025 کار بۆ بنیاتنانی پێکەوەژیانێک دەکات کە هەمووان شانازی پێوە بکەن و کار بكات بۆ پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری لە پێناو سەرجەم پێکهاتە ئازیزەکانی کەرکوک هەر بەم بۆنەیەوە سڵاو لە هێزە ئەمنییەکانمان بە هەموو جۆر و پێکهاتەکان و سڵاو لە فەرمانبەرانی دەوڵەت لە شاری کەرکوک بە هەموویان دەڵێین ساڵی نوێ لە ئێوە و کەرکوک و وڵاتەکەمان پیرۆز بێت. هەر بەم بۆنەیەوە بڕیارماندا کە ڕۆژی پێنجشەممە پشوو بێت و دەوامی فەرمی ڕابگیرێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن