ئەنجلینا جولی بەفەرمی لە هاوسەرەکەی جیابووەوە
01:41 - 31/12/2024
زەمەن _ جیهانی
هەردوو ئەکتەری دیاری هۆلیوود دوای هەشت ساڵ لە دانیشتنەکانی دادگا ئەمڕۆ بەفەرمی لەیەکتر جیابوونەوە.
ئەمڕۆ سیشەممە، ٣١یکانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، جەیمس سیمۆن، پارێزەری ئەنجلینا جوولی ڕایگەیاند: دوای هەشت ساڵ پرۆسەی بەڕێوەچوونی دادگا، ئەنجلینا جوولی و براد پێت بە فەرمی لێک جیابوونەوە و براد پێت بەبێ تاوان ناسێندرا.
ئەمە لە کاتێکدایە، لە ساڵی ٢٠١٦ ئەنجلینا جوولی تەمەن ٤٩ ساڵ داواکاری جیابوونەوەی لە براد پێت تەمەن ٦١ ساڵ، پێشکەشی دادگا کرد، بە گوتەی جوولی هاوسەرەکەی لە هەمان ساڵ لەنێو فڕۆکەدا، توندوتیژیی بەرامبەر خۆی و منداڵەکانی کردووە.