کاتى هاتنى شەپۆلێکى باران بارین راگەیەندرا
07:32 - 31/12/2024
زەمەن - کوردستانى
شارەزایەکە کەشناسى دەڵێت، لە هەفتەى داهاتووەوە شەپۆلێکى باران بارینى پچڕ پچڕ ناوچەکانى هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە.
محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی رایگەیاند، بەپێی پێشبینییەکان، رۆژی دووشەممەی هه‌فته‌ی داهاتوو كه‌شێكی ناسه‌قامگیر له ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی کوردستان دروستدەبێت لە دەریای سوورەوە سەرچاوە دەگرێت.
دەشڵێـ، لە هەفتەی داهاتوو ئه‌گه‌ری بارانبارین هه‌یه به‌شێوه‌ی پچڕ پچڕ و لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی دیکە جیاواز دەبێت، هه‌روه‌ها لە ناوچە شاخاوییه‌كانی رۆژهەڵاتی هه‌رێمی کوردستان ئه‌گه‌ری بارینی به‌فر هه‌یه، هەروەها پلەی گه‌رما دوو پله دادەبەزێت و ماوەی رۆژێک دەخایێنێت.