140 کوردستان

سۆران عومەر بۆ بەرپرسانى هەرێم: چۆن ڕووتان دێ پیرۆزبایی ساڵی 10 مانگی لەخەڵک دەکەن

06:53 - 31/12/2024

زەمەن - کوردستانى

 

سۆران عومەر ئەندامى پەرلەمانى عێراق لە فەیسبوکى خۆى پۆستێکى کردووە و بە بەرپرسانى هەرێم دەڵێت، چۆن ڕووتان دێ پیرۆزبایی ساڵی 10 مانگی لەخەڵک دەکەن؟!

 

سۆران عومەر نووسیویشیەتى، عێراق موچەی مانگی 10ی نارد بەڵام 17ڕۆژ دەستان بەسەردا گرت، دواتر بە حەوت ڕۆژ دابەشتان کرد، ئێستەش 14 ڕۆژە موچەی مانگی 11ی ناردووە ئامادە نەبوون دابەشی بکەن خەڵکتان سەرقاڵ کردووە بەوەوە بەغدا موچەی مانگی 12ی نەناردوە.

 

دەشڵێت، عێراقی دوژمن کەسەرۆک کۆمارەکەی و دەیان بەرپرسی باڵای کوردە ئەمساڵ 10 ترلیۆن 253 ملیار دینارى بۆ مووچە ناردووە، ئێوە تەنها دابەشکردنی موچەتان لەسەرە دەستی بەسەردا دەگرن، لەکاتێک دا هیچ ساڵێک هێندەی 2024 داهاتی نەوت و ناوخۆی زۆر نەبووە، هیچ ساڵێکیش بەقەد ئەمساڵ داهاتیان نەبردووە، بەڵام ئامادە نەبوون لەو داهاتە زۆرە تەواوکاری موچەی خەڵک بدەن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن