شاندێکى هەسەدە لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆبوونەوە
09:13 - 31/12/2024
زەمەن - کوردستانى
شاندێکى هێزەکانى سوریاى دیموکرات (هەسەدە) سەردانى دیمەشقى کردووە و لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکى دەسەڵاتیى قۆناغى راگوزەرى سوریا کۆبوونەتەوە و بابەتى سەربازییان تاوتوێ کردووە.
ئەمڕۆ بەرپرسێک کە ناوی ئاشکرا نەکراوە و ئاماژە بەوەش نەکراوە سەر بە چ لایەنێکی ناو سوریایە، بە ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێسی راگەیاندووە، رۆژی دووشەممە کۆبوونەوەیەک لەنێوان بەرپرسانی باڵای هێزەکانی سوریای دیموکرات و ئەحمەد شەرع لە دیمەشق ئەنجامدراوە، هەردوو لایەنەکە لە کۆبوونەوەکەدا رێککەوتوون لەسەر ئەوەی درێژە بە گفتوگۆکانیان بدەن بۆ ئەوەی بگەن بە لێکتێگەیشتنی داهاتوو.
بەسام ئیسحاق، هاوسەرۆکی نوێنەرایەتیی ئەنجوومەنی سوریای دیموکرات (مەسەدە)ش لە واشنتن دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا باسی بابەتی سەربازی کراوە.