کۆشکی کرێملن روونکردنەوە لەبارەی جیابوونەوەی بەشار ئەسەد و هاوسەرەکەی دەدات
03:41 - 23/12/2024
زەمەن - جیهانی
لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی کە باس لە جیابوونەوەی
ئەسما ئەسەد لە گەڵ بەشار ئەسەد، کۆشکی کرێملن روونکردنەوەیەکی بڵاوكردەوە.
ئەمرۆ دووشەممە کۆشکی کرێملن رایگەیاندووە، ئەو
دەنگۆیانەی بڵاوبوونەتەوە لەبارەی جیابوونەوەی ئەسما ئەسەد لە بەشار ئەسەد دوورن لە
راستییەوە و ئەسما ئەسەد هیچ داوایەکی لەو جۆرەی نەکردووە.
ئەو روونکردنەوەی کۆشکی کرێملن لەدوای بڵاوبوونەوەی
چەند دەنگۆیەک دێت، کە باسیان لەوەدەکرد، ئەسما ئەسەد داوای جیابوونەوەی بۆ بەشار
ئەسەدی هاوسەری ناردووە.
لە رۆژی ٨ی ئەم مانگە، بەر لە رووخانی رژێمەکەی
ئەسەد، دەنگۆی هەڵاتنی بەشار ئەسەد و خێزانەکەی بۆ روسیا بڵاوبووەوە و چەند میدیایەکی
فەرمی ئاماژەیان بەوەکرد، بەشار ئەسەد و خێزانەکەی لە روسیا مافی پەنابەرییان وەرگرتووە.
روسیا لە سەرەتادا هیچ روونکردنەوەیەکی لەبارەی
دەنگۆکانەوە نەدەدا و رەتیشی نەدەکردنەوە، تاوەکو لە ١٠ی ئەم مانگەدا، سێرگی ریڤاکۆف
وەزیری دەرەوەی روسیا پشتڕاستی کردەوە، کە روسیا بەشار ئەسەدی بە پارێزراوترین رێگا
بۆ وڵاتەکەی خۆی گواستووەتەوە.