280 جیهان

تاتڵیساس داوای دووبارە خۆکاندیدکردنەوەی ئەردۆگان دەکات

11:21 - 12/01/2025

زەمەن _ جیهانی

 

 هونەرمەندی دیاری تورک ئیبراهیم تاتلیساس، داوای لە رەجەیب تەیب ئەردۆگان سەرۆککۆماری تورکیاکرد، کە دووبارە خۆی بۆ پۆستی سەرۆککۆمار کاندید بکاتەوە.

 ڕۆژی شەممە، ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆککۆماری تورکیا، لە چوارچێوەی ئامادەکاریی رێکخستنەکانی پارتەکەی بۆ هەشتەمین کۆنگرەی ئاسایی ئاکپارتی، سەردانی ئامەد و رووهای باکووری کوردستانی کرد و وتاری پێشکەشکرد و ئیبراهیم تاتڵیسەس لەسەر کورسیی خاوەن پێداویستیی تایبەت چووە سەر سەکۆ و داوای خۆ کاندیدکردنەوەی لە ئەردۆگان کرد بۆ پۆستەکەی.

ئەو هونەرمەندە بە ئەردۆگانی وت: ئێستا تکایەک لە بەڕێز سەرۆککۆمارمان دەکەم. ئێمە تاوەکو مردن لەگەڵ ئێوەین. من تاوەکو دوایین هەناسەم لەگەڵ تۆدام، چونکە دۆستایەتیی تۆ بەڵایە و مرۆڤ دەسووتێنێت. بەڵام شتێک دەڵێم: بۆ قۆناخی داهاتوو ئامادەی پۆستی سەرۆککۆماریین؟ با ئەم بەڵێنەی لێ وەربگرین.

لە وەڵامی تاتڵیساسدا ئەردۆگان وتی: ئەگەر تۆ لەگەڵیدا بیت منیش لەگەڵیدام.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن