153 جیهان

میلانیا جۆلی بۆ ترەمپ: لە بەرانبەر هەڕەشەکاندا تەسلیم نابین

11:56 - 08/01/2025

زەمەن - جیهانی

 دوێنێ بەكاتی ئەمریكا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا لە پۆستێکدا لە تۆڕی "زە تروس" ڕایگەیاند: "کەنەدییەکان پارەیەکی زۆر بە باج و پاراستنیان دەدەن، بەڵام بیرۆکەیەکی نایاب دەبێت ئەگەر ببنە ویلایەتێکی سەر بە ئەمەریکا."

 لەبەرامبەر ئەو قسانەددا میلانیا جۆلی، وەزیری دەرەوەی کەنەدا ڕایگه‌یاند، هەرگیز لە بەرانبەر هەڕەشەکاندا تەسلیم نابن.

وەزیری دەرەوەی کەنەدا گوتیشی، لێدوانه‌كانی تره‌مپ له‌ باره‌ی كه‌نه‌داوه‌، بێئاگایی و ناتێگه‌یشتنی ته‌واوه‌تییه‌تی به‌رانبه‌ر به‌ وڵاتێكی وه‌كوو كه‌نه‌دا كه‌ چی وایكردووه‌ ببێته‌ وڵاتێكی به‌هێز‌.

ترەمپ هەر لە پەیامەکەیدا باسی لەوەش کردووە: "زۆرینەی کەنەدییەکان لەگەڵ ئەوەدان ببنە پەنجاویەکەمین ویلایەتی ئەمەریکا."

ئەمە لە کاتێکدایە، بەهۆی بەڵێنی زیادکردنی باجی گومرگی لەلایەن سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکاوە، بۆ سەر کەنەدا و مەکسیک، ناڕەزایەتی فراوان دژی ترەمپ لەناو حکوومەتی کەنەدا دروست بووە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن