ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی سەربازی مه‌نبج : شەڕ و پێکدادن لە بەنداوی تشرین بەردەوامە
03:26 - 23/12/2024
زەمەن:-
شەڕو پێکدادانەکانی بەنداوی تشرین لە بەیانیەوە هەتا ئێستا بەردەوامی هەیە و له چه‌ند میحوه‌رێكه‌وه گروپه‌كان هێرش ده‌كه‌ن و ده‌یان چه‌كدار كوژراون.
ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی سەربازی مه‌نبج له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، هێزەکانمان به توندی ڕوبه‌ڕوی گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به توركیا بونه‌ته‌وه له به‌نداوی تشرین و ده‌یان چه‌كدار كوژراون و لانیكه‌م ته‌رمی ١٠ چه‌كدار كه‌وتوه‌ته ده‌ستیان، هاوكات پێنج ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی ته‌قێنراونه‌ته‌وه.
وتوشیەتی: له به‌یانی ئه‌مڕۆ تا ئێستا شه‌ڕ و پێكدادان له به‌نداوی تشرین به‌رده‌وامی هه‌یه و له چه‌ند میحوه‌رێكه‌وه گروپه‌كان هێرش ده‌كه‌ن.