ئەردۆغان سەردانی سووریا دەکات
08:44 - 24/12/2024
زەمەن - جیهانى
بڕیارە رۆژى هەینى، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆمارى تورکیا سەردانى سوریا بکات و لەگەڵ سەرکردایەتى سوریا کۆببێتەوە و نوێژى هەینى لە مزگەوتى ئومەوى لە دیمەشقى پایتەخت بکات.
بەگوێرەى هەواڵى میدیاکانى تورکیا، رۆژى 27ى کانوونى یەکەم کە دەکاتە رۆژى هەینى، ئەردۆغان دەچێتە سوربا، بەوەش سەردانەکەى دەبێتە یەکەم سەردانی سەرۆکی دەوڵەتێک بۆ ئەو وڵاتە لەدوای رووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد.
22ـی ئەم مانگە، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی دیمەشقی کرد و لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی فەرماندەى گشتیى دەستەى تەحریر شام کۆبووەوە و لەوێ فیدانیش ئامادەیی وڵاتەکەی دەربڕی لە بونیاتنانەی دامودەزگا حکومییەکانی سوریا و هەڵگرتنی سزاکانی سەر سوریاشی لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە بە پێویست زانی.