کارگەیەکی بەرهەمهێنانی تەقەمەنی تەقییەوە
10:30 - 24/12/2024
زەمەن _ جیهانی
لە پاریزگایەکی تورکیا کارگەیەکی بەرهەمهێنانی تەقەمەنی تەقییەوە و ١٥ کەس بوونە قوربانی.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، ئیسماعیل ئۆستائۆغڵو پارێزگاری بالکئەسیر، بە میدیاکانی راگەیاند: تەقینەوەیەک لە کارگەیەکی بەرهەمهێنانی تەقەمەنی لە ناوچەی کارێسی پارێزگای بالکئەسیر لە ڕۆژئاوای تورکیا ڕوویدا.
ئاماژەی بەوەشداوە بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ١٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و سێ کەسیش بریندارن.