787 عیراق

پەرلەمانی عێراق پرۆژەی سیستمی تۆمارکردنی مۆبایلی راگرت

10:17 - 04/01/2025

زەمەن - عێراقی

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، پرۆژەیەک هەبوو ئۆ تۆمارکردنی ئەو مۆبایلانەی هاوردەی عێراق دەکرێن، بەڵام بە گومانی ئەنجامدانی گەندەڵی لە جێبەجێکردنیدا لیژنەی فەرمانی پەرلەمانی بڕیاری راگرتنی پرۆژەکەی دا.

کاروان یاروەیس، ئەندامی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، پرۆژەی سیستمی تۆمارکردنی مۆبایل لەلایەن دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییکردنی عێراقەوە دراوە بە کۆمپانیایەک بۆ جێبەجێکردنی، بەپێی پرۆژەکە لەمەودوا هەر جۆرە مۆبایل و ئامێریکی پەیوەندیکردن هاوردە دەکرێ بەکۆدێک تۆمار دەکرێ و هەر مۆبایلێک تۆمار نەکرێ لەکارکردن ئەوەستێ، هەر بیانی و گەشتیارێکیش بێتە عێراق پێویستە مۆبایلەکەی تۆمار بکرێ و هەرچی ئەو مۆبایل و ئامێرانەی پێش دەستبەکاربوونی سیستمەکە هاتوونەتە عێراق و ئێستا لەلایەن هاوڵاتیانەوە بەکاردەهێنرێ بە کۆدێک تۆمار دەکرێ بەبێ بەرامبەر.

دەشڵێت، ئامانج لەم پرۆژەیە زیادکردنی سەرچاوەی داهاتی نانەوتی و رێگریی بوو لە بەقاچاخهێنانی مۆبایل، بەڵام لەبەرامبەردا پەرلەمانتاران گومانیان لە بوونی گەندەڵی لە پێدانی پرۆژەکە بە کۆمپانیا و هەروەها مەترسیان هەیە لەبواری ئەمنیدا خراپ بەکاربهێنرێ، بۆیە بڕیاردرا جێبەجێکردنی پرۆژەکە رابگیرێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن