وەزیرانی دەرەوەی فەرەنسا و ئەڵمانیا گهیشتنه دیمهشق و دوای دیداری شهرع سەردانی زیندانی سیدنایا دهكهن
11:01 - 03/01/2025
زهمهن – رۆژههڵاتی ناوهڕاست
وەزیرانی دەرەوەی فەرەنسا و ئەڵمانیا لە دیمەشقن و لەگەڵ دەسەڵاتداریی نوێی
وڵاتەکە کۆدەبنەوە.
ئاژانسی هەواڵی فەرەنسی (ئەی ئێف پی) ئەمڕۆ هەینی، 3ـی کانوونی دووەمی
2025،ڕایگەیاند، جان نوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، لەگەڵ ئانالینا بێربوک، وەزیری
دەرەوەی ئەڵمانیا بە سەردانێک گەیشتنە دیمەشق.
هەردوو وەزیر لەگەڵ ئەحمەد شەرع، فەرماندەی گشتیی ئیدارەی نوێی سووریا، بۆ
تاوتوێ کردنی بارودۆخی ئێستەی سووریا و پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان کۆ دەبنەوە.
ئەمە یەکەم سەردانی وەزیرانی دەرەوەی فەرەنسا و ئەڵمانیایە بۆ دیمەشقی پایتەختی
سووریا لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد.
لە رۆژی 08-12-2024، چەکدارانی دەستەی تەحریری شام و گرووپە هاوپەیمانەکانی،
رژێمەکەی بەشار ئەسەدیان لە سووریا رووخاند، کە 24 ساڵ بوو حوکمی ئەو وڵاتەی دەکرد.
لەدوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ ئەحمەد شەرع، بڕیارە هەردوو وەزیرەکە سەردانی زیندانی
سیدنایا بکەن کە دوای رووخانی ئەسەد، سەدان چیرۆکی ئەشکەنجە و ئازاردانی زیندانییانی
تێدا ئاشکرابوو.