بەپەلە.. سبەینێ بەسەر دەچێت.. ئەمڕۆ پەرلەمان چارەنوسی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان یەکلا دەکاتەوە
11:29 - 05/01/2025
زەمەن _ عێراقی
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە و پرسی کۆمیسیۆنی بالای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان یەکلایی دەکاتەوە و بریار لەسەر درێژکردنەوەی تەمەنی کۆمسیۆنەکە دەدات.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر داوای مەحمود مەشهەدانی، سەرۆکی ئەنجومەنەکە، کۆبونەوەیەکی نائاسایی ئەنجام دەدات و تیایدا گفتوگۆی درێژکردنەوەی تەمەنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەکات تا دوای بەڕێوەچونى پرۆسەى هەڵبژاردنی ئەنجومەنى نوێنەران کە بە گوێرەی یاسا دەبێت لە مانگی 10ی ئەمساڵدا بەڕێوە بچێت.
بەپێی زانیاری میدیاکانی عێراق لەکۆبونەوەکەدا دەنگ لەسەر درێژکردنەوەی ماوەی کارکردنی کۆمسیۆن دەدرێت بەو پێیەی سبەینێ دوشەممە کۆتایی بەماوەی ئەرکەکانی دێت دوای ئەوەی لە رۆژی ٢٢ی ئایاری رابردو لەلایەن پەرلەمانەوە ماوەی کارکردنی کۆمسیۆنەکە بۆ رۆژی ٦ی کانونی دوەمی ئەمساڵ درێژکرایەوە.