شارەزایەکى کەشناسى: لەم مانگەدا دوو شەپۆلى باران و بەفر بارین روو لە هەرێمى کوردستان دەکات
07:03 - 04/01/2025
زەمەن - کوردستانى
شارەزایەکى کەشناسى دەڵێت، لە ناوەڕاستى ئەم مانگەدا دوو شەپۆلى باران و بەفر بارین روو لە هەرێمى کوردستان دەکات.
محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی پێشبینى کردووە، دوو شەپۆلی بەفر و بارانبارینی باش بۆ رۆژانی 11 و 12، هەروەها 15 و 16ـی ئەم مانگە بەڕێوەن.
دەشڵێت، بەڵام ئەگەرى هەیە گۆڕانکارییان بەسەردابێت و شەپۆلەکان بەشێوەى نمەباران بن یان کەمێکى لەناو شارەکان ببارێت.