216 کوردستان

کەشناسی: ئەمڕۆ و سبەی باران دەبارێت

12:45 - 05/01/2025

زەمەن _ هەرێمی کوردستان

 

 کەشناسی رایگەیاند: ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و لە هەندێک شوێن نمە بارانیش دەبارێت.

 ئەمڕۆ یەکشەممە، ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم کەشی ٤٨ کاتژمێری بلاوکردووەتەوە و ڕایگەیاند: ئەمڕۆ ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، لە شەودا هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ بارینى نمەباران لە ناوچە شاخاوییەکان و بارینی بەفر لە ناوچەسنووریەکان.

هەروەها لەبارەی کەشی سبەی دووشەممەوە کەشناسی هەرێم ئاماژەی بەوەداوە، ئاسمان هەور دەبێت لە تەواوى ناوچەکەمان لەگەڵ بارینى نمە بارانى پچڕ پچڕ لەسەر هەندێك ناوچەى شاخاویی و لوتکەى شاخە بەرزەکان، لە ناوچە سنورییەکان بەفربارین دەبێت، لە سەنتەرى پارێزگاى دهۆک و سنورى ناوچە شاخاوییەکانى پارێزگاى هەولێر ئەگەرى دابارین زیاتر دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

 هەولێر:  14پلەى سیلیزى 
سلێمانی : 12 پلەى سیلیزىدهۆک: 13 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 15 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 12 پلەى سیلیزى
زاخۆ:  13 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 1 پلەى سیلیزى
سۆران: 7 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 16 پلەى سیلیزى

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن