بەپەلە.. هۆشدارییەک بۆ هاوڵاتیان لەبارەی جۆری پاسپۆرتە کۆنەکەوە
12:34 - 05/01/2025
زەمەن _ هەولێر
پاسپۆرتی هەولێر هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە مامەڵەی پاسپۆرتی کۆن وەستاوە و بۆ نوێکردنەوە و دەرهێنانی پاسپۆرت سیستمی نوێی ئەلکترۆنی بەکاربهێنن، ئەگەر نا ڤیزای بەشێک لە وڵاتانیان پێنادرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر ئاگادارییەکی بۆ هاوڵاتیانی پارێزگاکە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: لە ماوەی ڕابردوو هاونیشتمانیان بۆ دەرهێنانی پاسپۆرتی جۆری A دەبوایە بچن بە دەست مامەڵە بکەن و ئەو کارەش چەند ڕۆژێکی پێویست بوو، ئێستا دەتوانن لە ماڵەوە و لە ڕێگەی ماڵپەری پاسپۆرتی وەزارەتی ناوخۆی عێراق مامەڵە بۆ دەرهێنانی پاسپۆرتی جۆری B کە ئەلیکترۆنییە بکەن و چیتر پێوست ناکات بچن بە دەست مامەڵەکە ئەنجام بدەن.
ئاماژە بەوەشدراوە، کۆنسوڵخانەکان مامەڵە لەگەڵ نوێترین جۆری پاسپۆرت دەکەن و بەشێکیشیان ئامادەنین لەسەر جۆری A ڤیزا بە هاونیشتمانیان بدەن، بۆیە ڕاگیراوە و پێویستە هاونیشتیمانیان تەنیا جۆری (B) بۆ مامەڵەی وەرگرتنی ڤیزا.
پاسپۆرتی هەولێر دەشڵێت: ئەو هاونیشتمانیانەی لە ماوەی پێشوودا مامەڵەکانی پاسپۆرتی کۆنیان ئەنجام داوە، دەتوانن لە ڕۆژانی دەوامی ئاسایی سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی هەولێر بکەن و پاسپۆرتەکانیان وەربگرنەوە.